پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان میواندارى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی دەکات
بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكانی زانكۆی جیهان هەولێر سیمینارێكیان بۆ شۆرش حسن كریم بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردوستان ڕێکخست.
لەو سمینارەدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٨/٥/٢٠٢٣) لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، مامۆستایانی و فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان تێیدا بەشداربوون.
لە میانەى سمینارەکەیدا، شۆرش حسن باسی لە شێوازی كاركردنی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی و دەسەڵاتەكانیان و ڕۆڵیان لە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان بۆ بەشداربوون لە پرۆسەی هەڵبژاردندا كرد، پاشان تیشكی خستە سەر ئاستەنگەكانی بەردەم كاركردنیان.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا؛ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی باسى لە ئاستى پەیوەندییەكانیان لە گەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەكانی عێراق کرد.
لە كۆتایدا مامۆستایان و فێرخوازان چەند پرسیار ئاراستەی شۆرش حسن كرد، کە تایبەت بوون بە یاسای بوونی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی.