
چالاکییەکی هۆشیاریی تەندروستی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لەلایەن فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتیی بەڕێوەچوو
- Categories بەشى پەروەردەی گشتی
- Date تشرینی یەکەم 19, 2026
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 18/10/2026، گرووپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستا دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید چالاکییەکی هۆشیاریی تەندروستییان دەربارەی شێرپەنجەی مەمک (Breast Cancer) لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان و Pink Cafe ئەنجام دا.
پێشکەشکردنی ڕێنماییەکان و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان
چالاکییەکە لەلایەن فێرخوازانی قۆناغی سێیەم: گەشبین غفور، هاوناز کریم، ئیسراء کیفی، نوسیبە عبدالمجید و سەحەر عەجید بەڕێوەچوو. لە بڕگەی یەکەمدا، فێرخوازان کارتی زانیاری و ڕێنماییان بە دوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کرد، کە نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک و شێوازی خۆپشکنینی پرۆسەیی (Self-Examination)ی لەخۆ دەگرت.
لە هەمان چوارچێوەدا، فێرخوازان بۆ هاووڵاتییانیان ڕوون کردەوە کە دەستنیشانکردنی پێشوەختە (Early Detection) دەرفەتەکانی چارەسەری سەرکەوتوو زۆرتر دەکات.
دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان
لە بەشێکى دیکەی چالاکییەکەدا، فێرخوازان تابلۆیەکی تایبەتیان بۆ پشتیوانیی دەروونی ئامادە کردبوو، کە تێیدا بەشداربووان پەنجەمۆری خۆیان وەک هێمایەک بۆ هاوسۆزی جێهێشت.
سەرباری ئەوەش، بەشداربووان پەیامی هیوابەخشیان نووسی و خستیانە ناو گوڵدانێکی شووشەیییەوە، بە مەبەستی ڕەخساندنی پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ کەسانی تووشبوو.
ئەنجامی ئامانجە دەستنیشانکراوەکان
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، فێرخوازان جەختیان لەسەر سێ ئامانجی بنەڕەتی کردەوە: بەرزکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی، ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە و، دابینکردنی پشتیوانیی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ کەسانی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمک. پاشان چالاکییەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات و هاوڵاتیان و گەشتیارانى پارکەکەش پێشوازییەکى زۆریان لە فێرخوازان کرد.
بەسەردانێکى زانستى؛ فێرخوازانی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ ڕێستورانتی (Food Box) بەسەردەکەنەوە
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن نووسینگەی ئاڤا بەهدینان لە دهۆك بەسەردەكەنەوە
You may also like
فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی بە چالاکیەک ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونی دەکەنەوە

