
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن نووسینگەی ئاڤا بەهدینان لە دهۆك بەسەردەكەنەوە
- Categories بەشی راگەیاندن
- Date تشرینی یەکەم 19, 2026
ڕۆژی شەممە ڕێككەوتی 17-10-2026، لە چوارچێوەی گەشتێكی زانستی و مەیدانییدا بۆ شاری دهۆك، بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم)، سەردانێكی مەیدانیی بۆ فێرخوازانی قۆناغەكانی (دووەم و سێیەم)ی بەشەكە بۆ نووسینگەی سەرەكیی (ئاڤا بەهدینان) لە شاری دهۆك ڕێكخست.
لە دەستپێكی سەردانەكەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن بەڕێز (زیاد تەها حاجی)، پەیامنێری ئاڤا بەهدینان، پێشوازییەكی گەرمیان لێ كرا. لە وتەیەکیدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەم سەردانە زانستییە، فێرخوازانی بە بەشە جیاوازەكانی نووسینگەكە ئاشنا كرد؛ لەوانە ستۆدیۆی سەرەكیی ئاڤا بەهدینان و ژووری هەواڵ، هاوكات ڕوونكردنەوەی پێویستی لەسەر ئەرك و بەرپرسیارییەتییە سەرەكییەكانی هەر بەشێك و قۆناغەكانی بەرهەمهێنان و پەخشی هەواڵ و بەرنامەكان پێشكەش كرد.
لە بەشێكی دیكەی سەردانەكەدا، زیاد تەها حاجی باسی لە پێكهاتەی كارگێڕی و مرۆیی دەزگاكە كرد و ڕوونیكردەوە كە لە ئێستادا دەستەیەكی كاری بەتوانا كە پێكهاتوون لە 50 میدیاكار لە پەیامنێر، هەواڵساز، مۆنتێر و ڕۆژنامەنووسان لە بوارە جیاوازەكاندا ئەركەكانیان ڕادەپەڕێنن لە گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی دەڤەری بادینان و ڕووماڵكردنی ڕووداوەكان.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا كە وەك هەنگاوێك بۆ گەشەپێدانی زیاتری دامەزراوەكەیان، لە ئایندەیەكی نزیكدا باڵەخانەیەكی نوێ و فراوانتر كە شایستە بێت بە ئاست و قەبارەی كارەكانی ئاڤا بەهدینان دەكرێتەوە.
لەكۆتاییدا، لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم)، بە ناوی سەرۆكایەتیی بەشی ڕاگەیاندنەوە، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی (زیاد تەها حاجی) و تەواوی ستافی نووسینگەی ئاڤا بەهدینان لە دهۆك كرا، لە بەرامبەر پێشوازیی گەرم و ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستییە گرنگە بۆ ئاشناكردنی فێرخوازان بە كاری مەیدانیی میدیا.
چالاکییەکی هۆشیاریی تەندروستی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لەلایەن فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتیی بەڕێوەچوو
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن نووسینگەی كوردستان24 لە دهۆك بەسەردەكەنەوە
You may also like
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن سەردانی ئاژانسی خانی لە دهۆك دەكەن
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن ئاشناى میکانزمەکانى كەناڵی وار تیڤی لە دهۆك دەبەن
