چوارەمین كۆنفرانسی زانستى نێودهوڵهتی لە بوارى یاسا و پەیوەندییە نێوەدەوڵەتیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێت
زانكۆی جیهان – ههولێر بههاوبهشی لهگهڵ زانكۆی (جدارا)ى ئوردنى، چوارەمین كۆنفرانسی زانستى نێودهوڵهتی لە بوارى (چوارچێوە یاسایی و ڕامیارییەکانى حکومەتى پێگەیشتوو) بەڕێوەدەبات.
لەو کۆنفرانسەدا، کە وا بڕیارە ڕۆژى چواشەممە ڕێکەوتى (٦/١٢/٢٠٢٣) لە هۆڵى کۆنفرانسەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەبچێت، ژمارەیەکى بەرچاو لە ئەکادیمیستان و توێژەران و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆى بەشدارى تێدا دەکەن.
لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکەدا، کە ماوەى دوو ڕۆژ دەخایەنێت جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک، لە ڕێگەى چەند تەوەرێکەوە توێژەران ناوەڕۆکى توێژینەوەکانیان لە بوارى یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان دەخەنەڕوو و گفتوگۆى زانستى لەبارەوە بکەن.
بۆ چوارەمین كۆنفرانسی زانستى نێودهوڵهتی لە بوارەکانى یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، چەندین توێژینەوەى ڕەسەن و ئاست بەرز لەلایەن توێژەران لە زانکۆکانى پێشکەوتووەکانى ناوخۆ و دەرەوە پێشکەشکراون و، لەلایەن لێژنەیەکى زانستی پەسندکران و لە ماوەى ڕۆژانى کۆنفرانسەکەدا دەخرێنەڕوو.