ڕاگه‌یاندراوێك له‌ڕاگه‌یاندنی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر جگه‌له‌وه‌ی رۆژانه به‌جوانترین شێواز له‌پێشوازی وه‌رگرتنی قوتابییانی تازه‌ی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ دایه‌وه.
پیرۆزبایی گه‌رم له‌گشت قوتابییهیهكهمهكانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ ده‌كات و رۆژێكی تایبه‌تی زانكۆیی وه‌ك بۆنه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابییانی دیار كرد كه‌رۆژی ٩-١٠-٢٠١٦ رۆژی یه‌كشه‌مه‌یه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌شه‌كانی زانكۆی جیهان دواله قوتابییانیان ده‌كه‌ن كه‌رۆژی یهكشهممه٩-٢٠١٦ بكه‌نه ده‌سپێكی (رۆژی یهكهمهكانیی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر ) و درێژهبهدهوامی فه‌رمی خۆیان بده‌ن . له‌و رۆژه‌ش دا كه‌رۆژی ٩-١٠-٢٠١٦ یهئامادهبن بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی :
یه‌كه‌م : گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌شه‌كانیان له‌شێوه‌ی سمینار بۆ به‌شداری كردن و ئاگاداربوون له‌پرۆگرامی خوێندنی ئه‌وساڵ و دارشتنی چالاكییهزانستی و رۆشنبیرییه‌كان و په‌یڕه‌و كردنی تیمی كار‌و نووسینی بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش بۆ ئه‌وقۆناغانه‌ی نووسینی لّكۆڵینهوه ده‌یانگرێته‌وه.
دووه‌م : به‌شداری كردن له‌و ئاههنگهخنجیلانهیهی كه‌بۆ هاوپۆلهیهكهمهكانییان له‌سه‌ر ئاستی قوناغی خوێندنیان سازده‌كرێت، كه به‌ناوی رۆژی ( یهكهمهكانیی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ) ناوزه‌د كراوه.