گرنگترین چالاكیەكانی بەشی راگەیاندن لە زانكۆی جیهان / هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019
لە چوارچێوەی چالاكی قوتابیان بۆ ئەم ساڵی خوێندن ، بەشەكەمان چەندین چالاكی جۆریی ئەنجام داوە كە ئەوانەی خوارەوە دیارترین ئەو چالاكیانەن كە ئەنجام دراون :
– ئەنجامدانی كەرنەڤاڵی فیلمی دۆكیۆمێنتاری(رادیۆ و تەلەفزیۆن) كە قوتابیانی قۆناغی چوار هەڵسابوون بە ئامادە كردن و وێنەگرتنی لە رۆژی چوار شەممە 28/4/2019 ، تیایدا چەندین فیلمی دۆكیۆمێنتاری نمایش كرا، كە بەشێك بوو لە پڕۆگرامی زانستی بەش.
– كردنەوەی پیشانگای وێنەی فۆتۆگرافی لە رۆژی چوارشەمم 22/4/2019 بۆ قوتابیانی قۆناغی یەكەم ، تیایدا بەرهەم و ئەو وێنانە نمایش كران كە قوتابیانی یەك بەرهەمهیان هێنابوو و بەشێك بوو لە بەرنامەی زانستی بەشە . لەم پیشانگایەدا چەندین جۆری جیاواز و ئامرازی جۆراوجۆر لە وێنە گرتن دا بەكارهێنرابوو .
– لە لایەكی تر بەشی راگەیاندن لە رۆژی چوارشەممە 22 / 4 / 2019 ئاهەنگێكی میوزیكی تایبەت بە ئامێری سز ساز كرد ، تیایدا چەندین پارچە كۆپلەی مۆسیقی كلتووری كوردی نمایش كرا .
– لە رۆژی 12/02/2019 بەشیراگەیاندن سەردانێكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەك رێكخست بۆ كەناڵی كوردستان 24 ، تیایدا ئاشنای چۆنیەتی پەخشی كەناڵی سەتەلایت و هەنگاوەكانی ئامادەكردنی بەرنامە و هەواڵ . پاشان سەردانیەكی تری زانستی بۆ كەناڵی نێت NET TV تیڤی لە رۆژی چوارشەممە 27/2/2019 بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پەخشكردنی پڕۆگرام وئامادەكردنی بەرنامەكانی ئەم كەناڵە .