فێرخوازێکى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك باس لە بەرهەمە زانستیەکانى دەکات
فێرخوازێکى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە میانەى چاوپێکەوتنێکىتەلەفزیۆنیدا باس لە بەرهەمە زانستیەکانى دەکات.
( ئوسامە ئەبوبەكر زەنگەنە) كە فێرخوازی قۆناخی چوارەمە لە بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا، کە کەناڵى ئاسمانى (وار) لەگەڵیدا سازیکرد، باسى کار و پڕۆژە و بیرۆکە جۆراجۆرەکانى لە بوارى تەکنەلۆژیا کرد.
هەر لە میانەى چاوپێکەوتنەکەیدا، وتى: بوارى تەکنەلۆژیا و زانیارى لە وڵاتانى پێشکەوتوو، گەشەسەندنى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە ئێمەش وەک فێرخوازى زانکۆ هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە تا ببینە بەشێکى گرنگ لەو پێشکەوتنانەى، کە لەسەر ئاستى جیهان ڕودەدەن، بۆ ئەوەش سوپاسى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە پاڵپشت و پشتیوانى بەردەوامى کارەکانى بون.
لە بەشى کۆتایى چاوپێکەوتنەکەیدا، ( ئوسامە ئەبوبەكر زەنگەنە ) بە شێوەیەكی گشتی ئەو پڕۆژانەی پیشانى ئامادەکارى چاوپێکەوتنەکەیدا، كە لەماوەى ژیانى فێرخوازیدا سەرپەرشتی كردوون.