فێرخوازانى ئەندازیارى تەلارسازى سێنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆ بەسەردەکەنەوە
بەئامانجى ئاشنابون فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەدیزاینى باڵەخانەکان بەشێوەیەکى پراکتیکى گەشتێکى زانستیان بۆ ڕیکخرا.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٧/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر سەناء محەمەد عومەر و، ئەنسە سیتاف عوسمان فێرخوازانى قۆناخى سێیەم سەردانى سێنتەرى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەڵاحەددینیان لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، دواى پێشوازیکردنیان ئینجا لەلایەن یەکێک لە سەرپەرشتیارانى سێنتەرى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر کورتە باسێک لە بارەى گرنگى و مەبەست و ئامانجەکانى دروستکردنى سێنتەرەکە بۆ فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى زانکۆى جیهان-هەولێر پێشکەشکرد.
پاشان و، لە میانەى بەسەرکردنەوەى سێنتەرەکەدا، فێرخوازان ئاشنای دیزاینى سێنتەرەکە کران و، لەلایەن یەکێک لە لێپرسراوانى سێنتەرەکە باس لە چۆنیەتى ڕوپۆشکردنى دیزاینى ناوە و دەرەوەى سێنتەرەکە بۆ فێرخوازان کرا.
سەردانە مەیدانیەکە بەئاراستەکردنى چەند پرسیارێک و وەڵامى سەرپەرشتیارانى سێنتەرەکە و گفتوگۆیەکى زانستى کۆتایى پێهات.