ئهنجامدانی یارییەکى تۆپى پێ له نێوان بەشى وەرزش و بەشى کارگیرى تەندروستى
لە درێژەى کارو چالاکیەکانى بەشى وەرزشى زانکۆى جیهان رۆژى دووشەمە رێکەوتى ١٠ى شوباتى ٢٠٢٠ یارییەکى فەرمى فووتسال لە نێوان بەشى وەرزش ە بەشى کارگیرى تەندروستى ئەنجام درا, لەیارییەکى بەهێزدا لەنێوان هەردوو تیپدا گیمى یەکەمى یاریەکە بە یەکسانبوونى هەردوولا تەواو بوو ,دواى ئەنجامدانى چەند گۆرانکارییەک لە گیمى دووەم تیپى بەشى وەرزش باشتر دەرکەوت و توانى دوو گۆڵى تر بکات و یارییەکە بباتەوە بە ئەنجامى سىێ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ.