مامۆستایه‌ك له زانكۆ جیهان- هه‌ولێر به‌شداری چالاكی نێوده‌وله‌تی (Gulfood 2020) ده‌كات له شاری دوبه‌ی
بو گرنگی پێدان و به‌شداری كردنی زانكۆ جیهان- هه‌ولێر له هه‌مو چالاكیه ئه‌كادیمی ناوخویی ونێوده‌وله‌تی، وه‌ك نوێنه‌ری زانكۆ به‌رێز پروفیسوری یاریده‌ده‌ر د. قیس عبدالله نجیم مامۆستا له به‌شی نیوتریشنی زانكۆ جیهان- هه‌ولێر به‌ژداری كرد له گرنگترین چالاكی نێوده‌وله‌تی له سه‌ر خۆراك له روژههلاتی ناوه‌راست (Gulfood2020) له شاری دوبه‌ی له رێكه‌وتی 16 الى 20 شباگ 2020.
پروفیسوری یاریده‌ده‌ر د. قیس عبدالله نجیم وه‌ك نێۆنه‌ری به‌شی نیوتریشنی زانكۆ جیهان- هه‌ولێر به‌شداری ده‌كه‌ت له‌م چالاكیه نێوده‌وله‌تیه. له‌م چالاكیه نێوده‌وله‌تیه گه‌وره‌ترین كومپانیهكانی نێوده‌وله‌تی خوراك وكه‌سانی ئه‌كادیمی و توێژه‌ری خوراك گفت‌وگو داكه‌ن له سه‌ر گورانكاری و رێنمایی تازه له سه‌ر سلامه‌تی و جوری خوراك بۆ ئه‌وه‌ی باشترین به‌رهامی خوراك بۆ به‌كاربه‌ر به‌رهه‌م بێنێن.