به‌شداری فراوانی مامۆستایان له خولێكی تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی ئایینی
له‌سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه مامۆستایانی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دپلۆماسییه‌كان به‌چڕوپڕی به‌شداری ئه‌و خوله‌ن كه زانكۆی جیهان هه‌ولێر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مامۆستایانی ئایینی سازیداوه.
خوله‌كه كه له‌ژێر ناوی (په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و پڕۆتۆكۆلی دیپلۆماسی)ه، تا ئێستا سێ گروپ له مامۆستایانی ئایینی به‌شدارییان تێداكردووه، هه‌ریه‌ك له مامۆستایانپڕۆفیسۆر (د.خلیل ئیسماعیل)، و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر(د.رعد قاسم) و (د.مه‌ند عبد رشید)، له‌به‌شی په‌یوه‌ندییه نێه‌ده‌وڵه‌تی دیپلۆماسییه‌كان وانه‌یان تێدا پێشكه‌ش كردووه.