به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌كان ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو كتێبی گرنگ ده‌بێت
ئێواره‌ی رۆژی 24ی دێسێمبه‌ری 2019، به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دپلۆماسییه‌كانی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر، ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌بوو كه له هه‌ولێری پایته‌خت بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو كتێبی (هه‌ڵدێرانی عێراق له‌روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌وه)، و( پێشمه‌رگه و سه‌رۆك) سازدرابوو.
له كتێبی یه‌كه‌مدا (هه‌ڵدێرانی عێراق له‌روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌وه) نووسه‌ری كتێب به‌ڕێز(ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج) به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و به‌پشت به‌ستن به میتۆدی مێژوویی، سه‌رجه‌م ئه‌و بۆچوون و بیروڕایانه‌ی رابه‌ری كورد رێزدار (مسعود بارزانی) تۆمار كردبوو كه له وێستگه‌یه‌كی گرنگی ژیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ریبڕی، و به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی رووداوه گهرموگوڕو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی نێوان ساڵانی 2013-2017.
كتێبی دووه‌میش كه له ئاماده‌كردنی میدیاكار (ره‌نجبه‌ر حاجی) بوو، بریتی بوو له بهتێكستكردنی ئه‌م فلیمه دیكۆمێنتارییهی كه ناوبراو ده‌رباره‌ی ئاماده‌گی رابه‌ری كورد (مه‌سعود بارزانی) له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا، ئاماده‌ی كردبوو.
شیاوی باسه، له كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێز (ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج) كه نووسه‌ر و میدیاكارێكی دیاری بواری لێكۆڵینه‌وه و فكری سیاسییه، و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه، بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌سه‌ر چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك دابه‌ش كرد.