بەبەشدارى زانکۆى جیهان-هەولێر، یەکەمین کۆنفرانسى زانستى بۆلۆنیا پرۆسێس دەستی بەکارەکانى کرد
بەمەبەستى پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ڕەهەندە جیاجیاکانی بۆڵۆنیا پرۆسێس لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستى بۆڵۆنیا پرۆسێس بەڕێوەدەبات.
بەئامادەبوونى دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ژمارەیەک لە وەزیرەکانى حکومەتى هەرێم و پارلەمانتاران و، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ و، بە بەشدارى پسپۆڕە نیشتمانى و نێودەوڵەتییەکان، یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستى بۆڵۆنیا پڕۆسێس له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانى كرد.
لەو کۆنفرانسەدا، کە ماوەى دو رۆژ دەخایەنێت، جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتەیەک، لە ڕێگەى هەشت پانێڵ به‌شداربوان گفتوگۆی ئه‌كادیمی لەبارەى چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بۆڵۆنیا پڕۆسێس له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و، پێداچونەوە و بە ڕەهەندە جیاکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس دەکەن، تا گرفت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە دەستنیشان بكرێت و رێکار و نەخشەڕێی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان دیاری بكرێن، له كۆتاییشدا ئه‌نجام و راسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه له راپۆرتێكدا كۆده‌كرێته‌وه و پێشکەشى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دەکرێ تا كاری له‌سه‌ر بكات.
وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له ساڵی 2015، بڕیاری جێبەجێکردنی بنەماکانی بۆڵۆنیا پرۆسێسی دا، وەک هەنگاوی یەکەم ژمارەیەک لە زانکۆکان دەستیان بەجێبهجێكردنی ئه‌م پرۆسەیە کرد، دواتر بە قۆناغی جیاجیا زۆرینەی زانکۆکانی کوردستان چونە ناو پرۆسەکە، زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى تایبەت و پێشەنگ لە هەرێمى کوردستان لە پێناو پێشخستنى پڕۆسەى خوێندن هەر سەرەتاوە چووە ناو پڕۆسەکەوە.
بۆلۆنیا پڕۆسێس (Bologna Process) پڕۆژەیەکى زانستى پڕ بایەخە لە خوێندنى باڵادا و، پێوەرى تایبەت بە خۆى هەیە. لە ئێستادا لە زیاتر لە (٤٨) وڵات لە ئەوروپا و، سەرانسەرى جیهان پەیڕەوى بۆلۆنیا پرۆسێس دەکرێت، ئه‌م سیستمه وا دەکات فێرخوازان بە ئاسانتر لە زانکۆ ناوبەنگەکانی جیهان وەربگیرێن بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا، چونکە سیستمی (ECTS) ژینگەیەکی باشتری فێربون بۆ فێرخوازان فەراهەم دەکات، بۆ کۆکردنەوەی کرێدت فێرخوازان پێویستە چالاکی پڕاکتیکی زۆر ئه‌نجام بدات. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان.