بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك گەشتێکى زانستى بۆ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بەڕێوەدەبات
گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستا يزن سيف الدين محمود سەردانی کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆمیان لە شارى هەولێر کرد.
مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن ئارام محمەد بەڕێوەبەری گەشەپێدان و پلاندانان لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان کۆمپانیاکە پێشوازیان لێکران دواتر باسى لە تواناکان و پرۆگرامە پەروەردەییەکانی کۆمپانیاکە پێشکەش بەفێرخوازان کرد، لەگەڵ چۆنیەتی بەدەستهێنانی هەلی ڕاهێنان، هەروەک ئامۆژگارى پێویستى پێشکەش بەفێرخوازان کرد بۆ چۆنیەتی دروستکردنی سیڤی و خۆئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتن بۆ بەدەستهێنانی پۆستە بەتاڵەکان لە کۆمپانیاکە بەتایبەتدوای تەواوکردنی قۆناغەکانى خوێندنى زانکۆ بەسەرکەوتویی.
پاشان فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى یەکێک لە تاوەرەکانی پەیوەندی کۆمپانیای کۆرەکیان بەسەرکردەوە، لەوێدا باس لە چۆنیەتی کارکردنی پەیوەندییەکانی بە شێوەیەکی کردەیی لە کۆمپانیاکەدا بۆ فێرخوازان باسکرا.