بەشی كارگێڕی كار قوتابیانی قۆناغی چوار خەڵات دەكات
لە كەشێكی پڕ لە خۆشی و شادیدا ، بەشی كارگێڕی كار بە چاودێری سەرۆكی بەش و دەستەی فێركاری رۆژی 2/5/2019 خوانێكیان بۆ قۆتابیانی پۆلی چوار سازكرد بۆ دەربڕینی شادی خۆیان بەرامبەر ئەو قوتابیانی لە ماوەی چوار ساڵدا هەموو توانایەكی خۆیان خستبوە گەر بۆ سەركەوتن لە خوێندنیاندا و هیوای سەركەوتنیان بۆ قوتابیان خواست لە قۆناغی داهاتووی ژیانیاندا و قوتابیانیش بەڵێنی ئەوەیاندا كە مكوڕ بن لەسەر تەواو كردنی خوێندن و گەیشتن بە بەرزترین ئاستی زانستی