بەشی یاسا هەڵمەتیکی هۆشیاری سەبارەت بە بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە ئەنجامدەدات
وەک یەکێک لە چالاکیە خزمەتگوزاریەكانی زانکۆی جیهان-هەولێر وبە ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، روژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠/٤/٢٠١٩، گروپیک لە بەشی یاسا کە پێكهاتوە لە قوتابیانی قۆناغی یەک بە سەرپەرشتیاری م.م شەوبۆ سعد عزیز هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی هەڵمەتیکی هۆشدای سەبارەت بە بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ( دڵی شین) لە چەند قوتابخانەیەكی پارێزگای هەولێر