خولی هونەری پەیوەندیكردن بۆ قوتابیانی بەشی تەندروستی كۆمەڵ
- Categories تەندروستی کۆمەڵ, كۆلێژى تهكنیكى تهندروستى
- Date حوزهیران 23, 2019
بەشی تەندروستی كۆمەڵ بەهاوكاری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی ، رۆژی 20/6/2019 و لە هۆڵی ئەكادیمیای جیهان ، هەڵسا بە كردنەوەی خوڵێكی راهێنان بۆ قوتابیانی قۆناغی یەك بە ناونیشانی (هونەری پەیوەندیكردن) .مەبەست لەم خولە بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و ئەكادیمی قوتابیان لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە بەش بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 ئامادەی كردوە . جێگەی ئاماژەیە ئەم خولە لەلایەن مامۆستا ئاری محمد شێروانی راهێنەری باوەڕ پێكراوی سەنتەری هۆشیاری بەڕێوەچوو .








