دەست پێكردنی تاقیكردنەوەكانی كۆرسی ناوەندی یەكەمی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتی و دیپلۆماتیەكان
بەیانی رۆژی یەكشەممە 13/ كانوونی یەكەمی / 2015 ، تاقیكردنەوەكانی كۆرسی ناوەندی یەكەمی قۆناغەكانی (دوو – سێ – چوار) بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتی و دیپلۆماتیەكان دەستی پێكرد بۆ ساڵی خوێندنی 2015 – 2016. بەڕێز سەرۆكی بەش و ئەندامانی لێژنەی تاقكردنەوە لە بەش بەدواداچوونیان كرد بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بەتایبەت لە رووی رێكخستنی كە رەنگدانەوەی نەریتی پتەوی زانكۆی بەخۆوە بینیبوو.
لەم تاقیكردنەوانەدا (154) قوتابی كوڕ و كچ لە بەشی بەیانیان و (236) قوتابی كوڕ و كچیش لە بەشی ئێوارانی زانكۆبەشدارن ، و گشت رێكارە هونەری و كارگێڕیەكانیش گیراونەتە بەر بۆ مسۆگەر كردنی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەیەكی ئارام و ئاسوودە بۆ قوتابیان . ئەم تاقیكردنەوانە بەردەوام دەبێت تا رۆژی سێ شەممە 23 / كانوونی یەكەمی 2015 ، واتە تا پێش یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت لەگەڵ یادەكانی سەری ساڵی زایینی