زانكۆی جیهان رێكەوتننامە لەگەڵ رێكخراوی IFMA – KURDISTAN واژوو دەكات
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ بەرز كردنەوەی ئاستی لێهاتوویی قوتابیان لە گشت بوارەكاندا ، زانكۆی جیهان – هەولێر رێكەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ رێكخراوی ناحكومی (IFMSA – KURDISTAN) واژوو كرد . شیاوی باسە ئەم رێكخراوە رێكخراوێكی قوتابیانی نێودەوڵەتی چالاكە لە بواری پزیشكی و تەندروستی كۆمەڵ و مافی مرۆڤدا . ئەم رێكخراوە 137 لقی لە 127 ووڵات هەیە لەسەر ئاستی جیهاندا .