سهردانێكی زانستى بۆ کتێبخانەى زانکۆى جیهان-ههولێر
قوتابیانى قۆناغى یەکەم بەشى وەرزش هەستان بەگەشتێک بۆ ناو کتێبخانەى زانکۆى جیهان -هەولێر لەبەروارى ٢٦/١/٢٠٢٠ بەمەبەستى ئاشنابوون بە چۆنیەتى خواستن و گەران بەدواى کتێب و سەرچاوە زانستیەکان بۆ هەر بابەتێک , لەم گەشتە دکتور اکرم عبدالواحد سەرۆکى بەش لەگەڵ قوتابیاندا بەشداربوو, شایەنى باسە بەرێزان بەرپرسانى کتێبخانە زۆر بەجوانى پێشوازیان لە قوتابان کرد و هەموو زانیارە سوودبەخشەکانیان دایە قوتابیەکان لەچۆنیەتى کتێب خواستن و شێوازەکانى ئیلکترۆنى و ئاساییان روونکردەوە بۆ قوتابیان , لە کۆتاییدا قوتابیان زۆر سوپاسى کارمەندانیان کرد.