سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی لە سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر دەکات
بەمەبەستى پیرۆزبایکردن و پتەوکردنى پەیوەندییە زانستیەکانى نێوانیان، شاندێکى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرۆکایەتى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆ، سەردانى زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێرى کرد.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٧/٣/٢٠٢٢) شاندێکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرۆکایەتى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆ و، بەهاوڕێیەتى یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و، یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان سەردانى زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێریان کرد و لەلایەن پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر کامەران یونس محمدامین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر پێشوازییەکى گەرمیان لێکرا.
لە دیدارێکدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر بەناوى زانکۆى جیهان-هەولێر پێرۆزبایی لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر کامەران یونس محمدامین کرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى زانکۆى زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر، هیواى سەرکەوتنى لەو ئەرکە نوێیە بۆ خواست، ئومێدیشى خواست لە داهاتوودا بتوانن کار و پڕۆژەى هاوبەش پێکەوە ئەنجام بدەن.
لە بەرامبەردا، زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر دواى بەخێرهێنانى شاندەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر، خۆشحاڵى بەو سەردانە دەبڕى، هەروەک جەختى لە پتەوکردنى پەیوەندى زانستى و ئەکادیمى نێوان زانکۆکەى لەگەڵ زانکۆى جیهان-هەولێر کردەوە.