پاڵەوانیەتى تۆپى پێى بەشى کارگێڕى کار دەستپێکرد
لە بەردەوامى چالاکى جۆراوجۆرەکانى سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکى دەخات، ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٦/٣/٢٠٢٢) خولێکى وەرزشى تۆپى پێى بۆ قۆناخە جیاکانى بەشەکەى کردەوە و، لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردودا چەندین یارى بەڕێوەچووە.
لەو چوارچێوەیەدا و، لەسەرەتادا فێرخوازان بەپێى ئاستى خوێندنەکەیان دابەشى سەر هەشت تیپى جیاواز کران و، یارى یەکەمیش لە نێوان فێرخوازانى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى دووەم گروپى (B) و، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى چوارەم گروپى (B) لە گۆڕەپانى زانکۆى جیهان بەڕێوەچوو، لە ئەنجامى یاریەکەدا تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى دووەم بە (٢-١) گۆڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى چوارەمەیان بردەوە.
لە یارى دووەمدا، کە لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى یەکەم گروپى (B) و، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى دووەم گروپى (B) بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا بەتۆمارکردنى (٣-١) گوڵ تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى یەکەم یاریەکەیان کۆتایى پێهێنا.
لە ڕۆژى دووەمى پاڵەوانیەتیەکەشدا، دوو یارى دیکە بەڕێوەچوو، لە یارى یەکەمدا هەردوو تیپى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى یەکەم گروپى (A) و تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى سێیەم گروپى (A) ڕووبەڕووى یەک بونەوە، لە ئاکامدا بەتۆمارکردنى (٤-٢) گوڵ تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى یەکەم سەرکەوتنى یارییەکەیان ڕاگەیاند.
هاوکات تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى دووەم گروپى (C) و تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى سێیەم گروپى (B) لە یارى دووەمدا ڕوبەڕوى یەکتر بوونەوە، بە تۆمارکردنى (٥-٣) گوڵ تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى دووەم یاریەکەیان بردەوە.
ئەم چالاکیە وەرزشیەى سەرۆکایەتى کارگێڕى کار بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (محمد سابر جامى) بەڕێوەدەچێ.