فێرخوازانى ئەندازیارى شارستانى لە شووشەیی خواردنەوە گازییەکان جێگرەوەیەک بۆ چیمەنتۆ دروست دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى جێبەجێکردنى پڕۆژەیەکدا کاردەکەن بۆ بەکارهێنانى شووشەى خواردنەوە گازییە بەکارهاتوەکان وەک جێگرەیەک بۆ چیمەنتۆ بۆ دروستکردنی کۆنکریت.
گرنگیی ئەم پڕۆژەیە، کە بریتیە لە دووبارە بەکارهێنانەوە شووشەى خواردنەوە گازییە بۆ و پاراستنی دارەکان و کەمکردنەوەی فڕێدانی پاشەڕۆ و پاراستنی سامانە سروشتییەکان و ڕۆڵى گرنگى دەبێ، بەتایبەت لە پاراستن و پاکڕاگرتنى ژینگە و، ڕێگەگرتن لە کەمکردنەوەى ڕوبەڕى سەوزایی.
پرۆسەی دووبارە بەکارهێنانەوە، دەتوانرێ چەندین کەرەستەیەکى جیاواز لەخۆبگرێت وەک ئاسن و پۆڵا و شوشە و قوتوی ئەلەمنیۆم و دار و کاغەز و کەرەستەکانی تر کە کەڵەکەبوونی مەترسی بۆ سەر ژینگە دروست دەکات، پڕۆژەی دووبارە بەکارهێنانەوەى شووشە وەک مادەیەکی چیمەنتۆی جێگرەوە بەکۆمەڵێک هەنگاوى زانستى لەلایەن ئەو فێرخوازانەوە جێبەجێکراوە، ئەوانیش بریتین لە کۆکردنەوەى شوشە، شکاندنیان بەهۆى ئامێرێکى تایبەت وەک ئەوەى لە وێنەکەدا دیارە، پاشان بەرهەمهێنانى چیمەنتۆ، ئەم پڕۆسەیە جگە لە سوودە ژینگەیەکەى لەهەمانکاتدا لە ڕووى دارایشەوە سوودى زۆرى هەیە، چونکە تێچوى کەمە.