فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر بڵاوکراوەى زانستى و هۆشیارى لە پیشانگەیەکدا دەخەنەڕوو
بەچاودێرى و ئامادەبوونى مامۆستا عادل حسین محەمەد سەرۆکى بەشى ئەندازیارى کۆمپیوتەر و گەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر، فێرخوازان بەبڵاوکردنەوەى چەند بڵاوکراوەیەکى زانستى و هۆشیارى لە پیشانگەیەکدا توانا زانستى و ڕۆشنبیرییەکانیان نمایش دەکەن.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١١/٤/٢٠٢١) بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەش، دیوارى مەعریفى تایبەت بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر کرایەوە، کە تێیدا بۆچوونە ئەڕێنیەکنى فێرخوازانى بەش لە بوارى پسپۆڕییەکانیان تێدا نمایش کرابوو.
لەلایەکى دیکەوە، فێرخوازانى قۆناغى یەکەم لەهەمان بەش، کۆمەلێک بڵاوکراوەى زانستى جۆراوجۆریان ئامادەکرد، یەکێک لە بڵاوکراوەکان تایبەت بوو بە پەتاى کۆرۆنا، کە دانیشتوان لەسەرتاسەرى جیهان گیرۆدەى بوونە، لەو بڵاوکراوەیەدا ڕێگەکانى بڵاوبونەوەى و چۆنیەتى خۆپاراستن و خۆچارسەرکردنى تیدا بەوردى باس کرابوو. بەشێکى دیکەى بڵاوکراوەکانیش پەیوەست بوون بەبابەتەکانى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر و گەیاندنى زیرەک کە لە زانکۆى جیهان-هەولێر بایەخى زۆریان پێدەدرێ.
هەر هەمان ڕۆژ و، لە چوارچێوەى چالاکیەکانى فێرخوازاندا، پیشانگەى چالاکى زانستى فێرخوازانى بەش کرایەوە، لەو پیشانگەیەدا بەرهەمى فێرخوازان نمایش کرابوون، کە بریتبوون لە پرۆژەى بچوک لە ژمارەیەک لە پسپۆڕییەکان، ئەو چالاکیەش لەلایەن فێرخوازانى قۆناغى یەکەم ئامادەکرابوو.
لە بەسەرکردنەوەى پیشانگەکەدا، سەرۆکى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر دەستخۆشى لە یەک یەکەى فێرخوازان و مامۆستایانى سەرپەرشتیار کرد و، سەرسامى خۆشى پیشاندا بەو توانا زانستییەى فێرخوازان، هەروەک جەختى لە گرنگى ئەو جۆرە چالاکیانە و ڕێکخستنى ئەو پیشانگەیانە کردەوە بۆ دەرخستنى تواناى زانستى فێرخوازان و، بەگەڕخستنى زیاترى تواناکانیان