فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس وانە تیۆرییەکان پراکتیزە دەکەن
بەرلەبەرچاوگرتنى لایەنى پراکتیکى لە بابەتەکانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، فێرخوازان وانە تیۆرییەکان پراکتیزە دەکەن.
دواى کردنەوەى تاقیگەى ئاژەڵەکان و دابینکردنى سەرجەم پێداویستیەکان بۆ تاقیکردنەوەکانى تایبەت بەئاژەڵ و، وەک بەشێک لە بابەتە زانستیەکان، بەسەرپەرشتى مامۆستاى بابەت دکتۆر قەیس عەبدوڵلا فێرخوازانى قۆناغى سێیەم چالاکیەکى زانستیان ئەنجامدا.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٢/٤/٢٠٢١) لە تاقیگەى ئاژەڵەکان لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس، فێرخوازانى قۆناغى سێیەم دابەشى سەر دوو گروپ کران بۆ پراکتیزەکردنى ئەو توێژینەوانەى تایبەت بە ماددە ژەهراوییەکان لە خواردن.
لە میانەى چالاکیەکەدا، فێرخوازان ئاشناکران بەهەنگاوە ئەکادیمیەکانى ڕێوشوینى تاقیکردنەوەکان و بەهەمان کات و جێبەجێکردنى پرۆسەکانى مامەڵەکردن لەگەڵ تاقیگەکانى ئاژەڵى و، چۆنیەتى بەڕێوەبردنى تاقیگەى ئاژەڵى و، لەهەمانکاتدا چۆنیەتى مامەڵەکردنى ئاکاریانە لەگەڵ ئاژەڵى تاقیگەکان و جۆرەکانى خۆراک و ئەو ئالیکانەى پێشکشیان دەکرێ، هاوکات ڕێوشوێنەکانى پاراستن و هەڵگرتنیان بۆ بەدەستهێنانى هەمان دەرئەنجامى توێژینەوەکان بەشێکى دیکەى ئەم چالاکیە زانستیەیان پێکدەهێنا.
مەبەستى سەرەکى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس ڕاهینانى فێرخوازان و بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیار و پەرەپێدانى تواناى زانستى و ئەکادیمى فێرخوازانە بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى لە تاقیگەکان لە قۆناغە جیاکانى خوێندنى بەرایی و ماستەر و دکتۆرا.