فێرخوازانى بەشى زانستى تاقیگەى پزیشکى دەرمانێکیان دروستکرد
لە بەردەوامى چالاکیە زانستیەکانى فێرخوازانى بەشى تاقیگەى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە نوێترین چالاکیاندا دەرمانێکیان دروستکرد.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٣/٤/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر ئاراس نەجمەالدین حەمەد، فێرخوازانى قۆناخى یەکەم لە میانەى چالاکیەکى زانستیدا دەرمانێکیان دروستکرد، ئەوەش بەسود وەرگرتن لە ئەسپرین و ئاوێتەکردنى بەترشى سالیسیلیکى کیمیاییە، پاشان لەگەڵ ئەنیدرایدی ئەسیتیک و ترشی سولفۆر وەک هاوەڵێک ئامادە کرا.
لە کۆتایدا، فێرخوازان فێرى ڕێگەکانى دروستکردنى ئەسپرین ببن، لەگەڵ ئاشنابون بە سودەکانى ئەسپرین، کە لەلایەن توێژێکى فراوان لە نەخۆشەکان بەکاردێ و، ڕۆڵى گرنگى هەیە لە کەمکردنەوەى تا و ژانی مامناوەند وەک ئازاری ماسولکە و ئازاری ددان و دابەزینى تا سەرما و چەندین نەخۆش و ئازارى دیکە.