فێرخوازانى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ چالاکى ڕۆشنبیرى تەندروستى بەڕێوەدەبن
بەئامانجى هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتیان لە چۆنیەتى خۆپاراستن لە نەخۆشى و پەتاکان، چالاکیەکى هۆشیارى تەندروستیان بەڕێوەبرد.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١١/٩/٢٠٢٣) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ایاد عبدواللە رەشید سەردانى بازاڕى گەڕەکى نەورۆزیان لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى ئەو بازاڕەدا، فێرخوازان ڕێنمایی تەندروستی و چۆنیەتی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی (نەخۆشی سکچونی توند-کۆلێرا)یان پێشکەش بە خاوەنکار، کاسبکاران و هاوڵاتیانی بازاڕەکە کرد، هاوکات لە میانەى گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوڵاتیانى بازاڕەکە ڕونکردنەوەى پێویستیان لەبارەى چۆنیەتى خۆپاراستن لەو نەخۆشیە پێشکەشکردن، جگە لەوەش کۆمەڵێک پۆستەریان بڵاوکردەوە کە تایبەت بوون بە ئامۆژگاری و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە نەخۆشی سکچونی توند، داواشیان لە کاسبکاران و خەڵکی گەڕەکەکە کرد پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن و نەبنە هۆکارێک بۆ گواستنەوەى نەخۆشیە گوازراوەکان.