فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر جەژنانە پێشکەش بە منداڵانى توشبوی کۆنیشانەکانى داون دەکەن
بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبار و دڵخۆشکردنى ئەو منداڵانەى کە کۆنیشانەکانى داونیان هەیە، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى کاگێڕى کار سەردانى پەیمانگەى ئاوات بۆ شیاندنى توانا هزریەکانى منداڵانى توشبوی کۆنیشانەکانى داونیان کرد.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٤/٤/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتیى مامۆستاى یاریدەدەر بوشرە زینەڵ عەلى گروپێک لە فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سەردانى پەیمانگەى ئاوات بۆ شیاندنى توانا هزریەکانى منداڵانى توشبوی کۆنیشانەکانى داونیان لە شارى هەولێر کرد و، لەلایەن بەڕێوەبەرى پەیمانگە و مامۆستایان بەگەرمى پێشوازیان لێکرا، دواتر مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دیارى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزیان بەسەر یەکە یەکەى منداڵانى پەیمانگەکەدا دابەشکرد، کە ژمارەیان (١٠٠) منداڵ بوو.
مندڵانى پەیمانگەکە خۆشحاڵى خۆیان بەو سەردانە و پێشکەشکردنى دیارییەکان پیشاندا و، سوپاسى مامۆستا و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد، بۆ ئەو پاڵپشتی و هاندانی بەردەوامەى، لەلایەن زانکۆی جیهان – هەولێرەوە پێشکەشیان دەکرێت.
منداڵانى توشبوی کۆنیشانەکانى داون، خاوەنی ڕۆحی جوانن، لە ڕێگەی ئەو پەیمانگەیەوە کار دەکرێ بۆ شیاندنى تواناکانیان تا بەتەوەواەتى کۆمەڵگە بکرێن و، وەک هەر تاککى ئاسایی هەوڵى بۆ بەدیهێنانى ئامانج و خەونەکانیان بکەن.