فێرخوازانى زمانی ئینگلیزی لە ڕێگەى تەماشاکردنى فیلمى سینەماى پەرە بە توانا زمانەوانیەکانیان دەدەن
سەرۆکایەتى بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بۆ پەرەپێدان بەتوانا زمانەوانیەکانى فێرخوازان سەردانێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بۆ یەکێک لە سینەماکانى شارى هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١١/٥/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتى دکتۆر سوهەیر فارس، فێرخوازانى زمانى ئینگلیزى لە سینەما فامیلی مۆڵى هەولێر بینەرى فیلمێکی (ئەکشن) بوون.
فێرخوازان دواى ئەوەى بینەرى فیلمەکە بوون، لە نێوان خۆیاندا گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان بەزمانى ئینگلیزى ئەنجامدا، کە تایبەت بوون بەلایەنە جیاوازەکانى فیلمەکە، ئەوەش بووە ئەزمونێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستى توانای فێرخوازان بۆ تێگەیشتن لە ئەدەبى نوێیدا لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا، جگە لەوەش فیلمەکە بووە هۆکارێک بۆ بەهێزکردنى تواناى گوێگرتن و بیستن بەزمانى ئینگلیزى.