فێرخوازانى کارگێڕی کار لەگەڵ ڕێکخراوی سویدۆی نەتەوە یەکگرتووەکان هەماهەنگى دەکەن
بۆ دۆزینەوەى داڕشتنى میکانزمێکى گونجاو بۆ کارى هاوبەش لە داهاتودا، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوى سویدۆ دروست دەکەن.
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (09/10/2022) لەسەر ڕاسپاردەى دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر بوشرە عەلی سەردانى نووسینگەى ڕێکخراوی سویدۆی نەتەوە یەکگرتووەکانى لە شارى هەولێر کرد.
لە میانی سەردانەکەدا، سەرپەرشتیار و فێرخوازانى کارگێڕى کار لەگەڵ (بەهێز سابر) سەرۆکی تیمی جوڵانى ڕێکخراوەکەکۆمەڵگا لە کەمپەکانی ئاوارە و ئاوارەکانی شاری هەولێر و ئەندامانی تیمەکەی کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى ئەرک و کارەکانى ڕێکخراوەکە لەناو کەمپەکان و چۆنیەتى هاوکاریکردنى ئاوارەکان کرا، لە کۆتایدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر دانانى میکانیزمێک بۆ کاری هاوبەشی نێوانیان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش لە ئایندەیەکی نزیکدا بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی کاری مرۆیی و کۆمەڵایەتی.
ڕێکخراوی سویدۆی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە ئامانجی سەرەکی فریاگوزاری و گەشەپێدانی مرۆییە دوور لە بنەما ئاینى و سیاسییەکان، ڕێکخراوەکە لە ساڵى (1991) لە سوید دامەزراوە.