فێرخوازانى کارگێڕی کار پڕۆژەیەکى نیشتەجێبون بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (10/11/2022) سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستیان بۆ پرۆژەی بازرگانی و نیشتەجێبوونى پاڤیلۆن ئەنجامدا.
فێرخوازانى قۆناغی سێیەم لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری بوشرە عەلی ڕێکخرابوو، سەرەتا ناوەندی سەرەکی فرۆشی پڕۆژەکەیان بەسەرکردەوە، لەو چوارچێوەیەدا فێرخوازان ئاشناى بە پلانی پڕۆژەکە و دیزاینی ڤێلا و شوقەکان کران، دواتر لەلایەن کارمەندانى کۆمپانیاى جێبەجێکرا باس لە وردەکارییەکانی پڕۆژەکە و تێچووی چاوەڕوانکراو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە بۆ فێرخوازان کرا، جگە لە میکانیزمەکانی فرۆشتن و بازاڕکردن کە لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ڕێژەی فرۆشتن لە ماوەیەکى دیاریکراودا.
پرۆژەی پاڤیلیۆن یەکێکە لە گەورەترین وناوازهترین پڕۆژەی نیشتەجێبوون و بازرگانی و گەشتیاری له کوردستان و عێراق، کە لە شاری هەولێر بهدیزاینی شاهانه بونیاد دهنرێت و، لە ڤێلا و شوقە و یهكهی بازرگانی و مۆڵێکی گەورە و هۆتێلی نێودەوڵەتی پێنج ئەستێرە و قوتابخانە و ناوەندى وەرزشى و ڕوبەڕێکى سەوزایی فراوان پێک دێت، بەشێوەیەک لە 852 ڤێللا پێک هاتووە و، لەسەر ڕووبەری 682 دۆنم زەوی دروست دەكرێت، بەتەواوبوونى چاوەڕێ دەکرێ شاری ههولێر بهرهو قۆناغێكی تری وهبهرهێنان ببات .