لە زانکۆى جیهان-هەولێر فێرخوازانى بەشى یاسا بەشێوەیەکى پراکتیکى ئاشناى کاروبارى دادگا دەکرێن
بەئامانجى ڕاهێنانى فێرخوازان و، چۆنیەتى پراکتیزەکردنى وانە تیورییەکانى بەشى یاسا لە دادگاکان و، چۆنیەتى بەڕێوەبردنى کاروبارى دادگاکان، لە زانکۆى جیهان-هەولێر دادگایەکى گریمانەیی بەڕێوەچوو.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر اسماعیل رسول بابكر، فێرخوازانى قۆناخی چوارەمی بەشی یاسا لە كۆلێژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكانی زانكۆی جیهان-هەولێر دادگای گریمانەیی بەڕێوەبرد.
لەو دادگاییەدا سێ لە فێرخوازەکان ڕۆڵی دادوەریان گێڕا، فێرخوازێکیش ڕۆڵی داواكاری گشتی گێڕا، فێرخوازەکانى دیكەش رۆڵی داواكار و داوالێكراو و بریكاری هەریەك لەوانەیان گێڕا.
لە میانەى بەڕێوەچوونى دادگاکەدا، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکى ڕاهێنانیان لەبارەى کاروبارەکانى دادگا پێکرا بەتایبەت ڕۆڵ و ئەرکى دادوەر، داواکارى گشتى، داواکار، داوالێکراو و بریکار.
لە كۆتایی دادگاییەكەدا مامۆستای سەرپەرشتیار ڕێنمایی پێویستی فێرخوازانى كرد لەبارەى چۆنیەتى چارەسەرکردنى گرفت و کەموکوڕییەکان و پراکتیزەکردنى ڕۆڵەکانیان لە داهاتودا بەشێوەیەکى باشتر و چالاکانتر.