لە زانکۆی جیهان-هەولێر پیشانگەی فێرخوازانی ئەندازیاری تەلارسازی کرایەوە
بۆ پیشاندانی بەهرە و توانا و لێهاتوویی زانستی فێرخوازان، لە پیشانگەیەکدا پڕۆژەکانی فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی جیهان-هەولێر نمایشکرا.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 30/5/2022 پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەئامادەبونی دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان، پیشانگەی فێرخوازانی ئەندازیاری تەلارسازی کردەوە.
لەو پیشانگەیەدا، کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و، سەرۆکی بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و فێرخوازان ئامادەیبوون، پڕۆژەکانی فێرخوازان لە بواری ئەندازیاری تەلارسازی نمایش کرا بوون، کە چەندین پڕۆژەی گرنگ و مۆدێرنی لە خۆگرتبوو.
لە میانەی بەسەرکردنەوەی پیشانگەکەدا، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر و سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان، دەستخۆشیان لەیەکە یەکەی فێرخوازان و مامۆستایانی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان کرد، هەروەک جەختیان لە پێویستی بەشێکی زۆری ئەو پڕۆژانە بۆ ئەمڕۆی کۆمەڵگە کردەوە، لەهەمان کاتدا پاڵپشتی و پشتیوانی زانکۆیان بۆ بەرزکردنەوەی توانا ولێهاتویی فێزخوازان دوپات کردەوە.
ساڵانە لە زانکۆی جیهان-هەولێر چەندین پیشانگە بۆ هاندان و خستنەڕوی توانای فێرخوازان لە بەشە جیاوازەکان دەکرێتەوە، کردنەوەی ئەم پیشانگەیەش بەشێکە لەو چالاکیە زانستیانە زانکۆ بۆ گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی لێهاتویی فێرخوازان لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی.