
لە قوتابخانەی ئامادەیی نەهرەینی کچان؛ فێرخوازانی بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى باس لە شێرپەنجەی مەمک دەکەن
- Categories بەشی تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی
- Date تشرینی یەکەم 19, 2026
زانیارییە
سەرەکییەکان:
ڕۆژی
دووشەممە ڕێککەوتی 19/10/2026، فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى
تیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ئەسماء ئامین
غەریب سیمینارێکی هۆشیارییان دەربارەی شێرپەنجەی مەمک (Breast
Cancer) لە قوتابخانەی ئامادەیی نەهرەینی کچان پێشکەش
کرد.
نیشانەکانی
نەخۆشییەکە
لە
کاتی گەییشتنیاندا، شاندی فێرخوازان لەلایەن جۆزفین ئسطیفان مەنسوور، بەڕێوەبەری
قوتابخانەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان لە بڕگەی یەکەمی سیمینارەکەدا،
فێرخواز سارە صلاح نعیم لە قۆناغی دووەم، بابەتێکی دەربارەی ناساندنی شێرپەنجەی
مەمک و بەرچاوترین نیشانەکان و هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی پێشکەش کرد، بە
جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەنێو ئافرەتاندا.
ڕێکارەکانی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و خۆپاراستن
لە
تەوەرێکی دیکەدا، فێرخواز مریم صباح حمید لە قۆناغی دووەم، ڕوونکردنەوەی لەبارەی
ڕێگەکانی دەستنیشانکردنی پێشوەختە (Early Detection) دا و، جیاوازیی نێوان پشکنینی پرۆسەیی (Self-Examination)، پشکنینی کلینیکی و، مامۆگرافی (Mammography) خستە ڕوو. هەروەها فێرخواز دعاء سيف نبیل لە قۆناغی دووەم، باسی
لە ڕێگەکانی خۆپاراستن و هۆکارەکانی مەترسیی پەیوەست بە شێوازی ژیان، خۆراک و،
چالاکیی جەستەیی کرد.
ڕۆڵی تەکنەلۆژیای تیشک لە دەستنیشانکردنی
وەرەمەکان
سەبارەت
بە لایەنی پسپۆڕیی تیشک، فێرخواز زینب صاحب فالح لە قۆناغی دووەم، تیشکی خستە سەر
ڕۆڵی تیشک زانی لە دەستنیشانکردن و بەدواداچوونی نەخۆشییەکەدا، بە ڕوونکردنەوەی
بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مامۆگرافی، گرتنی دەنگەپێل (Ultrasound) و، وێنەگری بە لەرەلەری موگناتیسی (MRI) بۆ دیاریکردنی قەبارە و شوێنی وەرەمەکان.
ئەنجامی سیمینارەکە
سیمینارەکە
بە پرسیار و وەڵام لەنێوان فێرخوازانی زانکۆ و قوتابیانی قوتابخانەکە کۆتایی هات،
کە تێیدا قوتابییان پرسیارەکانیان دەربارەی تەمەنی شیاو بۆ دەستپێکردنی پشکنینی
خولیی مامۆگرافی ئاڕاستە کرد و وەڵامی تێبینییەکان درایەوە.
لە
کۆتاییدا، جۆزفین ئسطیفان مەنسوور، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە سوپاس و پێزانینی خۆی
ئاڕاستەی شاندی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد.



