پاڵەوانیەتی تایکواندۆی کراوەی کوردستان
بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی وەرزشی زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی هەینی بەرواری ١٢/٤/٢٠١٩ پاڵەوانیەتی تایکواندۆی کوردستان بۆ پێشکەوتوان سازدرا،کە (٧٠) یاریزانی کوڕ و کچ بەشداریان تێداکرد . لەم پاڵەوانیەتەدا یاریزان (هاوڕێ حمدامین) یاریزانی یانەی زانکۆی جیهان توانی لە کێشی (٦٣) کگم دا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت