یهکێتی نێودهوڵهتی زانکوکان سوپاسنامەیەک ئاڕاستهی ژمارەیەک مامۆستای زانکۆى جیهان دەکات
لە بەرامبەر ڕۆڵى کارایان لە بەشداریکردن و سەرخستنى کۆنفرانسی (خوێندنی ئهلیکترونی له نێوان پێویستی و ناچاری)یدا، یەکێتى نێودەوڵەتى زانکۆکان بڕوانامەیەکى سوپاس و پێزانین ئاراستەى ژمارەیەک مامۆستای زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات.
لە ڕۆژانى (١١-١٩/١١/٢٠٢٠) یەکێتى نێودەوڵەتى زانکۆکان کۆنفرانسێکى نێودەوڵەتى بەناونیشانى (خوێندنی ئهلیکترونی له نێوان پێویستی و ناچاری) بەبەشدارى زانکۆى جیهان-هەولێر و ژمارەیەک لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان ڕێکسخت.
لەو کۆنفرانسەدا، کە بەچاودێرى د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و، (د.نەبیل کازم عەبدولساحب) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومى عێراقى بەڕێوەچوو، ژمارەیەک مامۆستاى زانکۆى جیهان- هەولێر، کە بریتیبوون لە (یاسر عهبدوالعالی جاسم, خالد نوفل ماموستا له بهشی ژمێریاری) و، هەریەک لە مامۆستایان (حەسەن فەهمى و محەمەد باجەلان لە بەشى زانستەکانى کۆمپیوتەر) و، (د.ئەحمەد عبد عەون سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى) لە زانکۆی جیهان- ههولێر ڕۆڵێکى کارای لە بەشداریکردن و سەرخستنى کۆنفرانسەکە گێڕا، بەتایبەت له بهڕێوهبردنی پانێڵ و تەوەرەکانى کونفرانسهکه، کە بهشێوەی ئهلیکترونی و، بەسوودوەرگرتن لە پروگرامی ((Zoom بەڕێوەچوو.
لە بەرامبەر ڕۆڵى کارایان لە بەشداریکردن و سەرخستنى کۆنفرانسەکە، یەکێتى نێودەوڵەتى زانکۆکان بڕوانامەی سوپاس و پێزانینى ئاراستەى هەریەک (یاسر عهبدوالعالی جاسم, خالد نوفل ماموستا له بهشی ژمێریاری) و، هەریەک لە مامۆستایان (حەسەن فەهمى و محەمەد باجەلان لە بەشى زانستەکانى کۆمپیوتەر) و، (د.ئەحمەد عبد عەون سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى) لە زانکۆی جیهان- ههولێر کرد.
یهکێتی نیودهوڵهتی زانکوکان دامەزراوەیەکى پهسهندکراوى وڵاتی تورکیایە، ئەرکەکانى بریتیە لە ئەنجامدانى توێژینهوه له بابهتهکانی خوێندنی باڵا له وڵاتانى جیهان و، بههێزکردنی گیانى هاریکاری و هەماهەنگى زانستى نێوان زانکۆکان لەسەر ئاستى وڵاتانى جیهان، لەهەمانکاتدا کار دەکات بۆ باشتر بەڕێوەبردنى سیستمى کارگێڕى لە دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا و زانکۆکان له ههموو ئاست و قوناغهکانى خوێندن لە پێناو باشتر خزمەتکردنى پڕۆسەى بڵاوکردنەوەى ڕۆشنبیری و فێربون له خوێندنی باڵا.