دیزاینكردنی سیستەمی چاودێری تەندروستی ئەلیكترۆنی
بەڕێز ماموستا عمر طلال كە یەكێكە لە ئەندامانی دەستەی وانەبێژی بەشی زانستەكانی كۆمپیوتەر لەم دواییەدا لاپەڕەیەكی بڵاو كردەوە بە ناونیشانی (دیزاینكردنی سیستەمی چاودێری تەندروستی ئەلیكترۆنی) بە بەكارهێنانی سیستەمی كۆمپیوتەری هەوری لە كۆنگرەی پێنجەمی جیهانی بۆ تەندروستی و ئەندازیاری زیندەگی كە لە گریگۆریا لە زانكۆی بۆبا بۆ پزیشكی و دەرمانسازی لە رۆمانیا گرێدرا لە 19 – 21 / 11 / 2015
لە لاپەڕەكەدا توێژینەوەكە راسپاردەیەكی خستوەتە روو كە بریتیە لە نموونەی دیزاینێكی نەرم بۆ سیستەمی چاودێری تەندروستی ئەلیكترۆنی لەسەر بنەمای كۆمپیوەری هەوری و خزمەتگوزاری (SOA) ، هەروەها سوود بینین لەم خزمەتگوزاریەكانی هەوریە ئەلیكترۆنیانەی كە ئەمڕۆكە لەهەموو شوێنێك فەراهەمن.