به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئۆن لاینی كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات
رۆژی 7ی نیسانی 2020، به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی جیهان –هه‌ولێر پڕۆفیسۆر د.ئه‌مجه‌د سابیر ده‌لۆیی، به‌شێوه‌ی ئۆن لاین له‌گه‌ڵ مامۆستایانی كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆبۆوه.
ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو به‌شی یاسا و پهویهندییهنێودهوڵهتییهكان و مامۆستایان تێیدا به‌شداربوون، به وته‌یه‌كی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ (پ.د. ئه‌مجه‌د سابیر) ده‌ستیپێكرد، تیایدا به‌ڕێزیان به‌چڕوپڕی باسی له‌و ئاستهنگانهكرد كه رووبه‌ڕووی پڕۆسه‌ی خوێندن له جیهان ده‌بێته‌وه به‌هۆی قه‌یرانی كۆڕۆناڤایرۆسهوه. دواتر تیشكی خسته سه‌ر زه‌رووره‌تی خۆئاماده‌كردنی مامۆستایانی هه‌ردوو به‌ش و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانیان بۆ خوێندنی ئۆن لاین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌كان ئاماده‌یی جێبه‌جێكردنی ئه‌م شێوازه‌ی خوێندنیان هه‌بێت له حاڵه‌تی بڕیاردان لێوه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆی جیهان –هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك رێكار و میكانیزمی خسته‌ڕوو كه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ په‌یڕه‌وی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن بۆ مامۆستایان قوتابیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌م جۆره خوێندنه له رێگه‌ی سیسته‌می مۆدڵ ی زانكۆوه، هاوكات هانی مامۆستایانیشیدا كه هه‌ریه‌كه و لای خۆیه‌وه به ئه‌ركه زانستی و ویژدانی و پیشه‌ییه‌كانی هه‌ستێ، تا بتواندرێ به‌باشترین شێوه خزمه‌ت به قوتابیانی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر بكرێت، هه‌ره‌وها داواشی لێ‌كردن چالاكانه‌تر له‌رێگه‌ی سایتی ئیلیكترۆنی تایبه‌ت به كۆڕۆنا فایروس به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هۆشییارییهی زانكۆ بكه‌ن كه رایگه‌یاندووه.
دواتر سه‌رۆكی به‌شی یاسا، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د.پشتیوان) و مامۆستایانی به‌شه‌كه هه‌ریه‌كه‌و له‌لای خۆیه‌وه باسیان له هه‌وڵه‌كانیان كرد به‌ئاڕاسته‌ی جێبه‌جێكدرنی ئه‌م سیسته‌مه‌ی خوێندن و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی قوتابیانی به‌شه‌كه‌یان.
له‌كۆتایشدا، سه‌رۆكی به‌شی پهویهندییه نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسیه‌كان مامۆستا (ئامانج عه‌لی) و مامۆستایانی به‌شی نێوبراو تیشكیان خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانیان بۆ سوود وه‌رگرتنی ویاتر قوتابیان له‌حاڵه‌تی ئیقراركردنی سیسته‌می خوێندنی ئۆن لاین، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانیان بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بزاڤه زانستییه‌كانی به‌شی پــهویهندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌سوود وه‌رگرتن له تــهكنهلۆژیای ئیلیكترۆنی و ئۆن لاین.