ریفۆرمی سیاسی له عێراق، له وۆرك شۆپێكی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
سه‌ره‌تای مانگی ئازاری رابردوو، له‌هۆڵی ئه‌كادیمی له زانكۆی جیهان –هه‌ولێر، وۆرك شۆپێك له‌ژێر ناونیشانی، (ریفۆرمی سیاسی له عێراق له نێوان داواكاری جه‌ماوه‌ر و حكومه‌تی داهاتوودا) له‌لایه‌ن مامۆستایانی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ده‌ستپێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌كان مامۆستا (ئامانج عه‌لی) باسی له گرنكی وۆرك شۆپه‌كه و ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كرد، به‌تایبه‌ت بۆ برودۆخی ئێستای عێراق،و ئه‌و پێشنیارانه‌ی گه له‌نێوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان ده‌خرێته‌وه‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ری و ریفۆرمی گشتی.
ئینجا ده‌ستپێكی دانیشتنی یه‌كه‌م به پێكشهكردنی بابه‌تێك له ژێر ناونیشانی ((مفهوم الاصلاح والاصلاح السیاسی) له لایه‌ن د.ئیناس زیائهوه كرایه‌وه، به‌دوای ئه‌ودا مامۆستا (نه‌زیر مه‌حمود) بابه‌تێكی به ناونیشانی (خصائص النڤام السیاسی فی العراق)، خسته‌ڕوو، به‌دوای ئه‌ویشدا (د. موعته‌ز نه‌جم) په‌یپه‌رێكی به‌ناونیشانی (تحلیل المگالب الشعبیه بعد 2019) پێشكه‌ش كرد.
دوای برێكێكی كورت، دانیشتنی دووه‌می وۆرك شۆپه‌كه به پێشكه‌شكردنی باسێك به‌ناونیشانی (البعد الاقلیمی واپره فی الحراك الشعبی بعد 1 تشرین الأول 2019) له‌لایه‌ن (دموههند عه‌بده)ه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه. دواتر (پڕۆفیسۆر د.خه‌لیل ئیسماعیل) بابه‌تێكی له‌ژێر ناوی (البعد الدولی واپره فی الحراك الشعبی بعد 1 تشرین الأول 2019) ، خسته‌ڕوو. دوا بابه‌تی وۆرك شۆپه‌كه كه به‌ناونیشانی (الحكومه العراقیه القادمه ورۆیته فی تلبیه مگالب الشعب) له ئاماده‌كردنی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د.ره‌عد قاسمم)ه‌وه پێشكه‌ش كرا.
ئاماده‌بووان به‌پێشكه‌شكردنی راو سه‌رنج و پرسییارهكانیان وۆرك شۆپهكهیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد. له كۆتایشدا كۆمه‌ڵێك راسپارده‌و پێشنیاری هه‌ڵێنجراوی په‌یوه‌ست به بابه‌ته زانستییه پێشكه‌شكراوه‌كان، خرایه‌ڕوو.