سه‌ردانێكی زانستی بۆ لێكۆڵینه‌وه له هونه‌ری ته‌لارسازی ئیسلامی
- Categories بەشی دیزاینی ناوخۆ, كۆلێژى ئاداب و هونه‌ره‌كان
- Date شوبات 18, 2019
به‌شی دیزاینی ناوخۆیى به سه‌رپه‌رشتی به‌شێك له مامۆستایانی له ریكه‌وتی ١٤/٢/٢٠١٩،هه‌ڵسا به‌رێكخستنی سه‌ردانێكی زانستی بۆ قوتابیانی قوناغی سێ بۆ مزگه‌وتی جلیل خه‌یات له شاری هه‌ولێر. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م گه‌شته بریتی بوو له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌باره‌ی دیزاینى ناوخۆیی له هونه‌ری ئیسلامی و ئه‌و بنه‌ما و ره‌گه‌زه سه‌ره‌كیانه‌ی كه له دیزاینی ناوخۆیی ئه‌م هونه‌ره‌دا به كارهاتوون به‌تایبه‌ت له هۆڵی نوێژ خوێندن ، ره‌نگه‌كان ، رووناكی و هه‌موو به‌كارهاتوه‌كان له دیزاینی ناوخۆیی مزگه‌وته‌كه.