بەشداریكردن لە كۆنفرانسی تیشكی نێودەوڵەتی
رۆژی 10 / 4 / 2019 مامۆستا دینا عزیز محمد الساجی لە بەشی زانستە دارایی و بانكیەكان لە زانكۆی جیهان / هەولێر بەشداریكرد لە دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆی تیشك (ICABEP 2019) كە كۆلێژی ئابووری و زانستە كارگێڕیەكانی زانكۆی ناوبراو بە هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی سەڵاحەدین و زانكۆی Szczecin پۆڵەندی گرێیدا . لە كۆتایی كۆنفرانسەكەدا مامۆستا دینا بڕوانامەی بەشداریكردنی پێبەخشرا