قوتابیانی بەشی یاسا سەركەوتوانە كۆتاییان بە هەڵمەتی هۆشیاری (دڵی شین) هێنا
بەشی یاسا لە زانكۆی جیهان / هەولێر بەردەوامە لە چالاكیە كۆمەڵگەییەكانی ، كە بە بەشێك لە ئەركەكانی خۆی دەزانێت لە پەروەردە كردنی قوتابیانی نەوەی داهاتوو شان بە شانی پڕ چەك كردنیان بە چەكی زانست . لە رۆژی 10 / 4 / 2019 گرووپێك لە قوتابیانی خۆبەشی قۆناغە یەك بە سەرپەرشتی م.ی . شەبۆ سعد عزیز دەستیان كرد بە هەڵمەتی هۆشیاری ( دڵی شین ) كە تایبەت بوو بە هۆشیاركردنەوەی قوتابیان لە مەترسیەكانی بازرگانی كردن بە مرۆڤ لە چەند قوتابخانەیەكی ناو شاری هەولێر . هەڵمەتەكە (5) رۆژی خایاند و سەركەوتوانە كۆتاییی پێهات . چالاكی ئەم چەند رۆژە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو :
رۆژی یەكەم : رۆژی 10/4/2019 پێشكەشكردنی سیمینارێك لە قوتابخانەی (قەڵای كچان)ی دەربارەی چەمك و مانای بازرگانیكردن بە مرۆڤ و رەهەندە یاساییەكانی ، پاشان تیشك خرایە سەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەم حاڵەتە لەلایەن تاكەكانی كۆمەڵگە و رێنماییەكانی تایبەت بەم بوارە تاوەكو تاكەكانی كۆمەڵگەكەمان هاوشانی دامەزراوەكانی حكومەت بەرەنگاری ئەم جۆرە تاوانانە ببێتەوە و رێگری لێبكات
رۆژی دووەم : 11/4/2019 لە قوتابخانەی (التأخی)ی كوران پێشكەش كرا
رۆژی سێیەم : 13/4/2019 لە قوتابخانەی (بەهرە)ی كچان
رۆژی چوارەم : 16 /4/ 2019 لە قوتابخانەی (زهرا) ی كچان
رۆژی پێنچەم: 22/4/2019 لە قوتابخانەی ( شێخ محمودی نەمر)ی كوران