گرنگترین چالاكیەكانی بەشی ئەندازیاری شارستانی بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019
- چالاكی گەشتی زانستی بۆ پڕِۆژەكانی ئەندازیاری:
– 12 / 12 /2018 ئهنجامدانی گهشتێكی زانستی بۆ سهر باڵهخانهی دوو نهۆمی كه بهشێكه له پڕۆژهی كۆمپانیای ئیمپایهر بۆ ئاشنا بوونی قوتابیان بوو توند و تۆڵی كۆنكریت و دینگهكانی باڵهخانهی فره نهۆمی و چۆنیهتی بهستنی شیشی باڵهخانه و پلیكان
– 24-2- 2019 سازكردنی گەشتێكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی سێ بۆ پڕۆژەی ڕێگای خێرای 120 م . پڕۆژەكە پەیوەندی هەبوو بە م خاڵە سەرەكیانە :(Site Investigation, Highway Cross-Section Elements, Geometric Design, Drainage System, and Traffic Interchange)
– 24- 2-2019 قوتابیانی بەش سەردانی سێ پڕۆژە دەكەن و مەبەستی سەرەكی لەم گەشتەدا بریتی بوو لە پیشان دانی جۆرە سەرەكییەكانی هەیكەلی باڵەخانە كە بەكارهێنانی زۆر باوە وەك : (Space Truss System – Ribbed Slab system- Flat Plate Slab system)
– 24-4-2019 گەشتێكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەكەم و سێیەم بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كەرەستەی بیناسازی2- چالاكی گەشتی زانستی فێركاری بۆ كارگەكانی بیناسازی:
– 12 / 11 /2018 رێكخستنی گهشتێكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووی بهشهكه له كارگهی كۆنكریتی ئاماده / گرووپی فالكۆن . ئامانج لهسهردانیهكه بریتی بوو له ئاشنا بوونی قوتابیان لهسهر چۆنیهتی دروستكردنی كۆنكریتی ئاماده و رێگا جۆربهجۆرهكانی دروستكردنی .
– 19-2-2019 بەشی ئەندازیاری شارستانی گەشتێكی زانستی ڕێكخست بۆ كارگەی كاشی خەڵات لە پیشەسازی باشور .3- چالاكی كاری خۆبەخشی
– 7/4/2019 لەگەڵ كۆمەڵێك قوتابی هەڵسان بە سەردانیكردنێكی خۆبەخشانە بۆ سەنتەری هانا بۆ چارەسەری خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان (ئۆتیزم) .
– 24-4-2019 ئەنجامدانی گەشتێكی خۆبەخشی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەكەم و سێیەم بۆ سەیرانگای هەنارە بەمەبەستی خاوێن كردنەوەی ئەم شوێنانەی كە لەئەنجامی جێهێشتنی كەل و پەلی پیس بە جێ هێڵدراوی هاوڵاتیان و خاوێن كردنەوەی ژینگەی كوردستان.