ده‌ستكردن به پێشكه‌شكردنی وانه‌كان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ به قوتابیان
دوابه‌دوای ده‌ستكردنی به‌خوێندنی ئه لیكترۆنی له به‌رواری 20-4-2020 له‌رێگه‌ی سیسته‌می مۆدڵه‌وه له لایه‌ن مامۆستایانی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌كانه‌وه، كۆتایی هه‌فته سه‌رجه‌م مامۆستایان وانه‌ی ئۆنڵاینیان له‌رێگه‌ی فیدیۆ كۆنفرانسی هانك ئاوته‌وه پێشكه‌ش به قوتابیان كرد.
پێشكه‌ش كردنی ئه‌م وانانه به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه مامۆستاكه بۆ هه‌ر مادده‌یه‌كی زانستی وانه‌یه‌كی یه‌ك كاتژمێری ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی خوێندندا له‌رێگه‌ی مۆدڵه‌وه بۆ قوتابیان ناردرابوو، پێشكه‌ش كرد.
شیاوی باسه ئه‌مجۆره وانه‌یه كاردانه‌وه‌ی یه‌كجار باشی له‌لایه‌ن قوتابییانه‌وه هه‌بوو، ئه‌م شێوازه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ تا كۆتایی هاتن به پرۆسه‌ی خوێندنی ئیلكترۆنی له زانكۆكه‌مان بۆ ساڵی خوێندنی 2019- 2020.