ئوردن: پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆى، بەشداری لەسێیەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هۆشیاری ستراتیژی و حوکمڕانی دەکات
بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى هۆشیارى ستراتیژى و حکومڕانى لە زانکۆى شەرق ئەوسەت (الشرق الاوسط) لە ئوردن بەڕێوەچوو.
لە ڕۆژانى ٦-٧/١٢/٢٠٢١ بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر عمرو عزت سلامه ئەمیندارى گشتى یەکێتی زانکۆکانى وڵاتانى عەرەبى و، دکتۆر یعقوب عادل ناسرەدین سەرۆکی دەستەی ئەمینداریەتى زانکۆی (الشرق الاوسط) و سکرتێری گشتی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی زانکۆی عەرەبی و، پرۆفیسۆر دکتۆر محەممەد ئەلهەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کارگێڕی زانکۆی عەرەبی سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى هۆشیارى ستراتیژى و حکومڕانى لە زانکۆى شەرق ئەوسەت (الشرق الاوسط) لە ئوردن بەڕێوەچوو.
کۆنفرانسەکە بە وتەی پرۆفیسۆر دکتۆر محەمەد الحیلە سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە کرایەوە، لە وتەکەیدا ڕوونیکردەوە لیژنە زانستییەکانی کۆنفرانسەکە 85 توێژینەوەیان بەسێ زمان عەرەبی و ئینگلیزی و فەرەنسی وەرگرتووەوە، دوای پێداچوونەوەی بە توێژینەوەکان، 54 توێژینەوە پەسەندکران، کە یەکانگیربوون لەگەڵ تەوەر و مەرجەکانی کۆنفرانسەکەدا.
پاشان دکتۆر یعقوب عادل ناسرەدین لە وتەیەکدا دواى بەخێرهاتنی میوانانی کۆنفرانسەکە وتی: کۆنفرانسەکە ئامانجی قووڵکردنەوەی ئاستى زانیارى و هۆشیار ناوەڕۆکی ستراتیژی و پراکتیزەکردنى حوکمڕانیی تەندروستە لە زانکۆکانی عەرەبى، جگە لە بڵاوکردنەوەی ستراتیژییەتی هاوبەشکردنی ڕاست و وەبەرهێنان بۆ پەرەپێدان بەتواناى ڕێکخستن لە دامەزراوەکان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دکتۆر عمرو عزت سلامه خۆشحاڵی خۆی بۆ بەڕێوەبردنى کۆنفرانسەکە پیشاندا و، سوپاسی دکتۆر ناسرەدینی کرد بۆ میوانداریکردنی کۆنفرانسەکە بەتایبەتی کە حوکمڕانی ئامرازێکی کاریگەرە بۆ باشترکردنی چۆنیەتی خوێندنی باڵا.
لای خۆیەوە دکتۆر ئەحمەد عاشوور ئەندامی لیژنەی باڵای کۆنفرانسەکە تەئکیدی لە سەرکەوتنی زانکۆ کردەوە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکى لەبار بۆ پەرەپێدانى بەردەوام، وتیشی: دەتوانرێت تایبەتمەندییەکانی حوکمڕانی باش و جیاکەرەوە بە ئاسانی لە ئاسانکاریەکانی زانکۆدا ببینرێت.
دوابەدواى ڕێوڕەسمى کردنەوەى کۆنفرانسەکە و، پێشکەشکردنى وتارەکان کارنامەى کۆنفرانسەکە دەستپێکرد، کە تایبەت بوون بە قەیران و بەڕێوەبردنی مەترسیەکان، بەڕێوەبردنی سەرمایەی دیجیتاڵ، تێڕوانینی ئەخلاقی بەرپرسیاریەتی ڕێکخستنى کۆمەڵگە، و پەروەردە ئاوێتە لە دۆخى بڵاوبونەوە پەتا.