زانکۆی جیهان-هەولێر خولیکى ڕاهێنان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ستافی کۆمپانیای “اليسرة” بەڕێوەدەبات
لە زانکۆی جیهان-هەولێر پڕۆگرامێکی ڕاهێنانی پسپۆڕیی بۆ پەرەپێدانی لێهاتوییە پیشەیی و سەرکردایەتییەکانی تەواوی ستافی کۆمپانیای “اليسرة” بۆ خۆراک دەستپێکرد.
ئەم هەنگاوە جۆرییە بەرهەمی هەماهەنگییەکی هاوبەشی نێوان هەردوو سەرۆکایەتى بەشی “ڕاگەیاندن” و بەشی “کارگێڕی کار”ە لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە تێیدا لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی ستراتیژی، زنجیرەیەک خولی ڕاهێنانی چڕ بۆ بەڕێوەبەر، سەرپەرشتیار و فەرمانبەرانی کۆمپانیاکە لە ماوەی ساڵێکی تەواودا پێشکەش دەکات، بە ئامانجی ئاوێتەکردنی میتۆدە زانستییە مۆدێرنەکان بە ئەزموونە مەیدانییەکان و گونجاندنی ئاستی کارکردن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی سەردەم.
لەو چوارچێوەیەدا رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١١/٥/ ٢٠٢٦)، چالاکییەکانی یەکەمین خولی ڕاهێنانەکە دەستپیکرد بۆ ئەو مەبەستەش لەسەرەتادا پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود بەخێرهاتنى ئامادەبوانى کرد و پاشان بەگرنگیەوە باسى لە خولەکە کرد پاشان بە ناونیشانی “بەڕێوەبردنی فرۆشتنی مۆدێرن و سەرکردایەتیی کاریگەر” دەستی پێکرد، بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستای یاریدەدەر (ئەزوەر مەهدی قاسم ئاغا) سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر ناوەڕۆکى بابەتەکەى پێشکەش کرد، کە تیایدا لەگەڵ ستافى کۆمپانیاى الیسرة گفتوگۆی زانستیی کارلێکەریان لەسەر تەوەرەکانی پلاندانانی ستراتیژی و میکانیزمەکانی هونەری پەیوەندیی قایلکەر (Persuasive Communication) کرد، بۆ بەهێزکردنی توانای ستافی کۆمپانیاکەیە لە بەکارهێنانی ئامرازەکانی کاریگەریی ڕاستەوخۆ لە ژینگەی کارکردنی کێبڕکێکاردا.
بڕیار وایە ئەم خولە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی بەردەوام بێت و چەندین بابەتی گرنگی دیکەى وەک کارە مەیدانییەکان، هونەرى پەیوەندییەکان و شێوازە زانستییەکانی بەهێزکردنی دڵسۆزیی دامەزراوەیی . هەر لەو چوارچێوەیەدا پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر (هاوکار قاسم پیرداود) سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار، بابەتێکی زانستی دەربارەی شیکردنەوەی “زانیارییە گەورەکان (Big Data)” پێشکەش بکات بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای بەشداربووان لە خوێندنەوەی وردی ئاماژەکانی بازاڕ و گۆڕینیان بۆ بڕیاری کارگێڕیی سەرکەوتوو. لە کۆتاییدا بە تەوەرەکانی هەڵسەنگاندنی جۆری، هاندان، و ڕۆڵی بەڕێوەبردن لە بەدواداچوونی بەردەوامی فەرمانبەراندا لە لایەن دکتۆر (ئارام حەنا مەسعودی) کۆتایی بە خولەکە دێت.








