
زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی پێشکەوتوویی لە بواری دارایی و ژمێریاری بۆ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق کردەوە
- Categories بەشی ژمێریاری, بەشی كارگێڕی كار
- Date تشرینی یەکەم 21, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان:
بە ڕاسپاردەی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 18/10/2026 خولێکی ڕاهێنانی پێشکەوتوو لە بواری دارایی و ژمێریاری بۆ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە هۆڵی ئەکادیمیای زانکۆی جیهان-هەولێر کردەوە.
خولەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بە بەشداریی سەرپەرشتیارانی بەشە ژمێریارییەکان، وردبینانی ناوخۆیی و، ئەو کارمەندانەی لە بوارەکانی بودجە، تۆمارکردنی ژمێریاری و، چاودێریی دارایی کار دەکەن.
دەستپێکی خولەکە و ئامانجە ئەکادیمییەکان
لە یەکەم ڕۆژی خولەکەدا، کە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبد الستار کریم، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان و، عبدالرزاق حميد عبدالرزاق، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود کورتەیەکی لەبارەی ئامانجەکانی خولەکە پێشکەش کرد.
ڕوونی کردەوە کە خولەکە بە ئامانجی پەرەپێدانی زانیاری لە بواری ژمێریاریی حکومی، شیکردنەوەی پێشکەوتووی ڕاپۆرتە داراییەکان، بەڕێوەبردنی بودجە و، پەیڕەوکردنی سیستمی کۆنتڕۆڵی کوالێتی و کەمکردنەوەی هەڵە ژمێریارییەکان بەڕێوە دەچێت.
تۆمارە ژمێریارییە حکومییەکان
هەر لە ڕۆژى یەکەمى خولەکەدا، دکتۆر ابراهیم حسێن احمد مامۆستا لە بەشی ژمێریاری، بابەتێکی زانستیی دەربارەی دفتەر و تۆمارە ژمێریارییە حکومییەکان و شێوازی گواستنەوەی تۆمارەکان پێشکەش کرد.
لە وانەکەیدا چەمکە یاسایییەکانی دفتەرە ژمێریارییەکان، تۆمارکردن بە سیستمی دووانە (Double-entry System)، گواستنەوەی تۆمارەکان بۆ حسابە کۆتایییەکان و، ڕێکارەکانی دۆزینەوە و ڕاستکردنەوەی هەڵە ژمێریارییەکانی لە ڕێگەی ڕاهێنانی پرۆسەیییەوە باسکرد.
یەکەم ڕۆژى خولەکە بە گفتوگۆیەکى چڕ لە نێوان بەشداربووانى خولەکە و، مامۆستایانى خولەکە کۆتایی هات، کە تیایدا گفتوگۆیان لەسەر چەند بابەتێکى جیاوازى بوارى ژمێریارى کرد.
لە زانکۆى جیهان-هەولێر کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەى خۆپاراستن و چارەسەرى قەڵەوی دەستپێکرد
لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆڕکشۆپێکی هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەچوو
You may also like
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری بەسەردانێکى زانستى کارگەی پیپسیی هەولێر بەسەردەکەنەوە
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانی دیوانى پارێزگای هەولێر هەولێر دەکەن
