فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر سەردانى تەلەفزیونى جیهان دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاشناکردنى فێرخوازان بە بوارى گەیاندن و کۆمپیوتەرى لە دامەزراوەکانى ڕاگەیاندن، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى رێکخست.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٢/٤/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستا محەمەد زەکى فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر بەشەکانى تەلەفزیۆن و ڕادیۆى جیهانیان بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، کە لەلایەن یەکێک لە دەرهێنەرەکانى تەلەفزیۆن هاوەڵى دەکران، قۆناغەکانى بەرهەمهێنان و کارە هونەرى و زانستییەکان و شیکردنەوەى چۆنیەتى کارکردن لەگەڵ ئامێرەکانى پەخش و ڕەوانەکردن و کۆنترۆڵکردنى بۆ فێرخوازان ڕوونکردەوە.
هەر لە میانەى سەردانەکەیاندا، ئاشناى فریکوێنسى کارکردنى ڕادیۆى و تەلەفزیۆنى جیهان بوون، سەردانەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەلایەنى تەکنیکى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن بەتایبەت لە بوارى گەیاندن و بەستنەوەى ئامێرکان بەیەکتر.