فێرخوازانى پەیمانگەى جیهانى ناحکومى سەردانى بەشى ژمێریارى دەکەن
له چوارچیوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زانستی نێوانیاندا، ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٧/١٢/٢٠٢١), ژماره‌یەک له فێرخوازانی وماموستایانی به‌شی کومپیوته‌ر له په‌یمانگای جيهانی ناحکومی هه‌ولیر، سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، به‌شی ژمێریاری زانکۆکەیان بەسەرکردەوە.
لەسەردنەکەیاندا بۆ به‌شی ژمێریاری، فێرخوازانى پەیمانگەى جیهانى ناحکومى ئاشناى سیستمی تاقیگە و کومپیوتهرهکانی بهشەکە کران، لەگەڵ پێدانى زانیارى لەبارەى ئه‌و پروگرامانهی به‌رده‌ستن و گرنگیان لە بوارى ژمێریاریدا، هه‌روه‌ک سيستمی سیرڤه‌ر و چونیه‌تی کوکردنه‌وه‌ی فایلی نیوان کومپیوته‌ری سه‌ره‌کی و کومپیوتهرهکانی تر بەشێکى دیکەى ئەو زانیاریانە بوون، کە لەلایەن مامۆستایانى بەشى ژمێریارى پێشکەش بەفێرخوازان کرا.
بەشى ژمێریارى زانكۆى جیهان-هه‌ولیر یەکێکە لە بەشە پیشهنگهکانى زانکۆکانى کوردستان، که جه‌خت له سه‌ر فێرکردنى ته‌کنه‌لوژیای هاوچه‌رخ له خوێندن دەکاتەوە، به تایبه‌ت پرۆگرامه‌کانی ژمێریارى لەپێناو ئامادەکردنى ده‌رچوانى به توانا بۆ بازاری کار.