لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکی تەکنیکی (کۆریزۆن) بەڕێوەچوو
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، چالاکیەکى زانستى تایبەت بەتەکنیکى کۆریزۆن بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٥/١٢/٢٠٢١) فێرخوازانى قوناغى سێیەم و چوارەمى بەشی چارەسەری سروشتی بەشداریان کرد لە خولێکی پراکتیکی لەسەر چۆنیەتی ڕەفتارکردن لەگەڵ پاڵەپەستۆی دەروونی و کۆمەڵایەتى.
خولەکە لەلایەن (دکتۆر زینە نبیل احمد) پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ وۆرکشۆپەکە بەڕێوەچوو، لە خولەکەدا جەخت لەبارەى ڕاهێنانی تایبەت بە بیرکردنەوە و تەرکیز و ئارومبوونەوە کرا، بۆ ئەوەش فێرخوازان دابەشى سەر چەند گروپێکى بچوک کران، پاشان بەشێوەیەکى پراکتیکى بۆ زیاتر تێگەیشتن و هەستکردن بە سودی ئەم تەکنیکە تاقیکردنەوە لەسەر فێرخوازان کرا، وۆرکشۆپەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى و سوودبەخشى فێرخوازان.